مۆنۆمێنتی شەهیدان نۆژەندەکرێتەوە و بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە

مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر
مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر

مۆنۆمێنتی شەهیدان لە ناحییەی کەسنەزانی سەر بە هەولێر، بە 5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار نۆژەندەکرێتەوە و بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى نۆژەنکردنەوەى، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانى کرد لە ناحییەی کەسنەزانی سەر بە هەولێر کە بە گوژمەی 5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار، لە سەر بودجەى پارێزگای هەولێر نۆژەنکراوەتەوە و بەم نزیکانە بەڕووى هاوڵاتییان دەکرێتەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنیەتى کارەکانى نۆژەنکردنەوەکە و کەم و کوڕى کێشە و گرفت و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و بەشەکانى بەسەرکردەوە، هاوکات دەستخۆشى لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیاران کرد بۆ بە ئەنجامگەیاندنى کارەکان.

مۆنۆمێنتی شەهیدان کە کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، و وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە، پڕۆژەیەکى تەواونەکراو بوو، دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لە سەر خەرجکردنی گوژمەی  5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار   لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەى.

Fly Erbil Advertisment