ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یەکێتی لە بەها سۆسیال دیموکراتییەکان لا دەدات
K24 – هەولێر:
ڕۆژ دوای ڕۆژ یەکێتی نیشتیمانی لە بەها سۆسیال دیموکراتییەکان لا دەدات و بە بۆچوونی بەشێکی بەرچاوی سەرکردە، سیاسیی، کادیر و دەنگدەرانیان، چیتر ئەو پارتەی خۆی بە سۆسیال دیموکرات دەناسێنێت ناناسرێتەوە و لە بەها سۆسیالیستی و ئەو بەها نەتەوەییانەش لای داوە کە گوایا یەکێتی هەوڵی بەدەستهێنانیان دەدات، لە کاتێکدا لە ڕووی بنچینەیی دژیەکن لەگەڵ سۆسیالیزم.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوای کۆچی دوای مام جەلال و لەدەستدانی ناوەندی بڕیار، حزبەکە ویرای لێ جیابوونەوە، دوورخستنهوه، دەستبەسەرداگرتن، بە كۆنگرهیهكی مشتومرهەڵگر و بە کودەتا لەقەڵەمدراودا، تێپهڕیوه، وێڕای ئەوەش، یەکێتی ڕۆژ بە ڕۆژ دەنگە ناڕازییەکانی خۆی، کادیرانی پێشوو، سەرکردە و بەرپرسەکانی قۆناغی شاخ، قەڵاچۆ دەکات، بەمەش نە دەستەکە ماوە، نە چەپکە گوڵەکەش.
ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتی لادانی ئاماژەی زیاتری دژە-دامەزراوەیی، ئانارشیزم بەرجەستە دەکات، کە بووەتە هۆکاری تەنگەژە و ئاستەنگ لەبەردەم ڕەوتی دیموکراسی هەرێم و تەنانەت گەیشتنی ڕێنماییە ئاساییەکانی حکوومەتیش. لە بەرانبەریش، تەنانەت لە ڕەوتی رابردووی یەکێتیش جیاوازە، کە پابەندیی بە بەغدا دژی بەهای "مافی چارەی خۆنووسین" چوونەتە ژێر چەتری میلیشیا و دەست و تاقمە دژە-دامەزراوەیی و لادەرەکانی عێراق. یەکێتی ئەندامی سۆسیالیست ئێنتەرناشناڵە، لە تەک 139 پارت و ڕێکخراوی چەپی دیکەدا.