وەفا محەمەد: هەر شوێنێک سەقامگیریی تێدا نەبێت پێشکەوتنی تێدا نامێنێت

وەفا محەمەد شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی
وەفا محەمەد شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی

شرۆڤەکارێکی سیاسی دەڵێت: بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا، یەکێتی هێزی سەربازیی دەنێرێتە سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی و ئازادی سەرکوت دەکات.

شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، وەفا محەمەد شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو کلتوورە لە شاری سلێمانی دەمێکە سەری هەڵداوە لە هەڵکوتانە سەر دەزگا و خەڵکیی، خەریکە ناوی پیرۆزیی شاری ڕۆشنبیریی لەکەدار دەکات، دەڵێت: چەندان ڕووداوی نەخوازراو لە سلێمانی لەماوەی ڕابردوو ڕوویاندا، وەک لەناوبردنی نەیارەکان و کپ کردنی دەنگە ئازادخوازەکان و داخستنی بارەگاکان بێ فرمانی دادگا، لەگەڵ پەلاماردانی دەزگای ڕۆشنبیریی چاودێر کە ڕەنگدانەوەی زۆری لای سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانەوە دەبێت، دەڵێت، یەکێتی بۆیە وای کرد، چونکە لەلایەن نەیارانی کورد بەڵێنیان پێدراوە، هەر لەبەر ئەو بەڵێنانە پێشێلکاریی بەرامبەر پێشمەرگە کۆنەکان و  رۆژنامەنووسان و نەیاران دەکات.

دەڵێت: کەسێک لە هەولێر یان دهۆک شتێکی بەرامبەر بکرێت، دەیان ناڕەزایی و خۆ نیشاندانی بۆ دەکرێت، بەڵام کە هێزێکی سەرکوتکار دەنێرن بە زەبری چەک دامەزراوەیەکی ڕۆشنبیری دادەخەن بەبێ فەرمانی دادگە، یان ترس و برسیەتییە ، یاخود دەزگا ڕۆشنبیرییەکانیش بە حیزبی کراون.

گوتی: داخستنی دەزگای چاودێر، کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، پێویستە ئەو دەزگایانەی زیانمەندن، بچن سکاڵا تۆمار بکەن لە دادگا، خەڵکی سلێمانی بێتاقەت بوون و وەبەرهێنەران شارەکە بەجێدەهێڵن، دەڵێت: یەکێتی تەنیا هێز و هاوپەیمانێتی مافیاکان کە دوژمنی کوردن لەدەستیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە، سلێمانی هەرگیز قەبوڵی بەرتەسک کردنەوەی ئازادی نەکردووە، دەڵێت: ئەوە تا سەر ناچێتە سەر، خەڵک متمانەی بە پۆلیس و ئاسایش و دادگا نەماوە، وەبەرهێنەران نامێنن، گەشتیار نامێنێت و ئاوەدانی نامێنێت.

گوتی:  وەبەرهێنەرانەکان دەچنە بەغدا، متمانەیان نەماوە بە ئاسایشی سلێمانی، هەر شوێنێک سەقامگیریی تێدا نەبێت، پێشکەوتن و ئاوەدانیی تێدا نامێنێت.