هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت
سبەینێ دووشەممە، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانانی مانگی ئاب بۆ هێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هاوکاریی دارایی مانگی ئاب (هەشت)ـێ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەموو ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان جێ بەجێ کراون و سبەینێ دووشەممە، 09-09-2024، هاوکاریی داراییەکە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
کوردستان24 زانیویەتی، بڕی هاوکارییە داراییەکە بۆ هەر ئەندامێکی هێزەکانی پێشمەرگە 401 هەزار دینارە.