وەزارەتی نەوتی عێراق نامەیەکی ئەندامانی کۆنگرێس کە ئاراستەی بایدن کراوە ڕەت دەکاتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق نامه‌یه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كراوه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی تایبه‌ته به هاوكاریكردنی ئێران له لایه‌ن عێراق بۆ خۆ دزینه‌وه له سزاكانی سه‌ری، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به ناڕاست ناوی ده‌بات.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی ئه‌یلوولی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، كه 4ـی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرێسه‌وه ئاراسته‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان كردبوو و تێیدا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ چه‌ند لایه‌نێكی عێراقییان تۆمه‌تبار كردووه به هاوكاریكردنی ئێران بۆ خۆ دزینه‌وه له سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ری.
یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌ندامانی كۆنگرێس به هاوكاریكردنی ئێران تۆمه‌تباریان كردووه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و گرووپه چه‌كداره‌كانن و ده‌ڵێت: "نه‌وتی عێراقییان قۆستووه‌ته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و سوپای پاسداران قاچاخی پێ ده‌كه‌ن."
وەزارەتی نەوتی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و باسانه‌ی له نامه‌كه‌دا هاتووه، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و سه‌رجه‌میان تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراون.
4ـی ئه‌یلوولی 2024، هه‌ر یه‌ك له جۆو ویلسۆن، فرێنش هیڵ، مایکل لاولەر، مایکل وۆڵتز، و کیڤن هێم، له نامه‌یه‌كدا قسەیان بۆ سەرۆکی ئەمریکا کردووە و ڕایانگەیاندووە: "حه‌یان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق به‌م نزیكانه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئه‌و وەزیره و بەرپرسانی دیکەی عێراقی له خۆدزینه‌وه‌ی ئێران له سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ری له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه تێوه گلاون."