توێژینەوەیەک: ڕووناکیی شەوانە دەبێتە هۆی تووشبوون بە زەهایمەر
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕووناکی بەردەوامی شەوانە له ماڵ و شوێنه گشتییه‌كان و شوێنه‌كانی كاركردن، هۆكارێكه بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
زانكۆی ڕووشی ئه‌مه‌ریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریخستووه، ڕووناكی به‌رده‌وامی شه‌وانه له ماڵه‌كان و شوێنه‌كانی كاركردن و شوێنه گشتییه‌كان، یه‌كێكه له هۆكاره بنچینه‌ییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
توێژەرانی زانکۆی ڕووش سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تووشبوون به زه‌هایمه‌ر له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتی ڕووناكی شه‌وانه و مانه‌وه‌ی مرۆڤ تاوه‌كوو دره‌نگانی شه‌و له شوێنی ڕووناك و به‌كارهێنانی شاشه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، وا ده‌كات تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه له هه‌ندێك كه‌سدا خێراتر ده‌ربكه‌وێت.
توێژه‌ران باسیان له‌وه كردووه، مرۆڤ به‌هۆی تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییه، ڕووبه‌ڕووی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بێت و شه‌وانی قورس ده‌بێت و ڕۆژانه‌ش له ئه‌ركه‌كانی دوا ده‌كه‌وێت و چالاكییه‌كانی لاواز ده‌بن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به ته‌واوه‌تی له كار ده‌كه‌وێت.
توێژەرانی زانکۆی ڕووش "ڕووناكی شه‌و"ـیان به پیسبوونی ژینگه ناو بردووه، به‌تایبه‌تی ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره، چه‌وری، په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك.
جه‌ختیشیان كردووه، كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 60 ساڵ زیاتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه و به پێویستی زانیوه، تا پێیان ده‌كرێت خۆیان له ڕووناكی شه‌وانه بپارێزن و چاویان له‌سه‌ر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان دوور بخه‌نه‌وه.