ئەحمەد سەفار: عێراق کێشەی کۆنترۆڵکردنی ئابووری هەیە

ئه‌ندامێكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كێشه داراییه‌كانی عێراق ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نییه؛ ده‌شڵێت، باشترین چاره‌سه‌ر تاوه‌كوو ساڵی 2025، بریتییه له چاره‌كردنی ئه‌و چوار مانگه‌ی له ساڵی 2024 ماوه.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی ئه‌یلوولی 2024، ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: سه‌ردانی شاندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووریی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌ولێر، هه‌نگاوێكی گرنگه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئومێدی چاره‌كردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای لێ ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كێشه داراییه‌كانی عێراق ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكوو نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی دارایی خۆیشی بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، باشترین چاره‌سه‌ر تاوه‌كوو ساڵی 2025، بریتییه له چاره‌كردنی ئه‌و چوار مانگانه‌ی له ساڵی 2024 ماوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر خواست و ویستی چارە هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکوومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.
دووپاتیشی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێت ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرێنی بوو و لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی زۆرێک لە پرسەکان هەبوو. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکان سبەینێش بەردەوام دەبن و چەند لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێکهێندراون.
سەرچاوەکە گوتیشی: تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: داوامان کردووە وەزارەتی دارایی عێراق ئەو پارەی ماوە بۆ مووچەی مانگی تەمموز خەرج بکات، بەڵام جارێ نەگەیشتووینەتە رێککەتنی کۆتایی و گفتوگۆکان بەردەوامن.