بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو: لێپرسینەوە لە ئیدارەی کەرکووک دەکەین

بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو
بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو

لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی نوێی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌هۆی چه‌ندان تێبینی یاسایی، سیاسی، ئه‌منی و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی.

یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌مووان له‌ هه‌ستیاری پارێزگای كه‌ركووك و كاركردن به‌ ئاراسته‌ی به‌رده‌وامی ئاسایش و هه‌ستكردن به‌ ڕه‌زامه‌ندیی تێ ده‌گه‌ن، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی كه‌ركووك به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێك هێنرا، به‌ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی بوار له‌ به‌رده‌م به‌شداریكردنی هه‌موو فراكسیۆنه‌ براوه‌كان له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ و هه‌ر جۆره‌ چاره‌سه‌رییه‌ك به‌ هاوبه‌شی و به‌بێ بڕیاری تاكلایه‌نانه‌ و تاكڕه‌وه‌ی كه‌ ببێته‌ هۆی تێكچوون و ئاڵۆزی سه‌قامگیری شاره‌كه‌.

لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو ده‌ڵێت: تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک، كه‌ له‌ میانی بوونی داوایەکی یاساییەوە سەبارەت بە یاساییبوونییه‌وه‌ بەهۆی ئەو گرفتانەی کە لە پێکهێنانی و بەمەبەستپەراوێزخستنی پێکهاتەی تورکمانی له‌ پێكهاته‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌، ڕووی دا، كێشه‌ی له‌سه‌ره‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنج پله‌ی باڵای دامه‌زراندووه‌ كه‌ بریتین له‌ پێنج یاریده‌ده‌ری پاریزگار، به‌بێ ڕه‌چاوكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ی لیسته‌كه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌ی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ بوونی داوای یاسایی و ڕاسپارده‌كانی  هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک.

لیسته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لێپرسینەوە لە (ئیدارە)ـی شاره‌كه‌ دەکەن، لەسەر هەموو ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی په‌راوێزخستنی سیاسی و ڕه‌چاونه‌كردنی دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌پاندنی تاكڕه‌وی.

هاوكات لیسته‌كه‌ داوایشی له‌ عێراقییه‌كان كردووه‌ به‌ ڕووی هه‌ر پرس و دۆخێك بوه‌ستنه‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی كه‌ركووك.

Fly Erbil Advertisment