باڵیۆزی هیندستان لە عێراق: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەیەکی دروست هەنگاو دەنێت

K24 – هەولێر:
باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، دەڵێت: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم زۆر گرنگن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێت. هاوکات گوتیشی: پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە هەڤپەیڤینی کوردستان24ـدا، گوتی: ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە زۆرینەی وڵاتەکانی دیکەی جیهان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی سەردانی هیندستان دەکەن.
باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئاماژەی بەوە دا، کە پێویسته هه‌ماهه‌نگیی ته‌ندروستی په‌ره پێبده‌ین، هەروەها هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئاستێكی باشدایه. ناوبراو دەڵێت: ده‌مانه‌وێت ڕاهێنان به پزیشكانی كورد بكه‌ین و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له ته‌كنه‌لۆجیای هیندستان ببینێت.
هاوکات باسی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم زۆر گرنگن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێت، هەروەها لێکتێگەیشتنی بەهێزیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەیە.
جەختی لەوە کردەوە، گرنگه قوتابییانی كورد سوود له سكۆلهرشیپی هیندستان وه‌ربگرن و ئاڵوگۆڕی نێوان زانكۆكانی هه‌رێم و هیندستان به پێویست ده‌زانێت.
لەبارەی سیستەی دارایی هیندستان، پراشانت پیسێ، گوتی: له هیندستان پاره‌ی نه‌ختینه به‌كارنایه‌ت و وڵاتەکە له ڕووی دیجیتاڵیی ئابوورییەوە پێشكه‌وتووه. گوتیشی: ده‌مانه‌وێت له ڕووی دیجیتاڵیی ئابووری هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین.
ناوبراو باسی لە کولتووری هیندستان کرد و ئاماژەی بەوە دا، هیندستان وڵاتێكی فره كولتوور و ئایینه و 20 زمانی فه‌رمی له هیندستان هه‌ن، هەروەها نزیکەی 10 هەزار هاووڵاتی هیندستانی لە هەرێمی کوردستان دەژین.
سەبارەت بە پرسی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، دەڵێت: له هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌یه، دەشڵێت: پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.