دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان له‌ناو كه‌نیسه‌كانی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی پاپا ده‌كرێته‌وه

پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ده‌ستدرێژیی سێكسییه بۆ سه‌ر منداڵان له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا.
بڕیار وایه سبه‌ی دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات بكات و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌كرێته‌وه، پرسی ده‌ستدرێژیی سێكسییه بۆ سه‌ر منداڵان له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا، كه له لایه‌ن ئه‌ندازیارانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته فه‌رامۆش كراوه.
ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندیداره به قه‌شه كارلۆس بیلۆ، یه‌كێك له پاڵه‌وانانی سه‌ربه‌خۆیی و تۆمه‌تبار به تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان له ماوه‌ی 20 ساڵدا و پێشتر ڤاتیكان به‌هۆی ئه‌م تۆمه‌تانه‌وه له ساڵی 2020ـدا سزای دابوو.
قه‌شه كارلۆس بیلۆ ساڵی 1996 به‌هۆی خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌ندۆزیزیا، خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتیی به ده‌ست هێناوه.