ڕاپرسییەک: ترەمپ و كامالا هاریس دەنگەکانیان لە یەکدی نزیکە
ڕاپرسییه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كۆتاهه‌فته‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر یه‌ك له كاندیدی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان ده‌نگه‌كانیان له یه‌كدی نزیكه.
ڕاپرسیییه‌كی نوێ و سەرتاسەری، کە لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و سیێنا کۆلێژ كراوه، دەرکەوتووە کە دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراته‌كان له كۆتاهه‌فته‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگه‌كانیان له یه‌كدی نزیكه.
ڕاپرسییەکە ئاشكرای كردووه، تره‌مپ ڕێژه‌ی 48%ـی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێناوه و به یه‌ك له سه‌دی ده‌نگه‌كان له پێش هاریسه‌وه‌یه و جیاوازییه‌كی كه‌مه و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ڕاپرسییه‌كه دروست بووه.
هەرچەندە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لە چەند هەفتەی دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێکە لە مانگی تەمموزدا ڕووبەڕووی قۆناغێکی سەخت بووەتەوە، بەڵام ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بنکەی پشتیوانییە جەماوەرییەکەی کەم نەبووەتەوە.
ڕاپرسییەکە دەری دەخات کە دەنگدەران هەست دەکەن پێویستە زیاتر دەربارەی هاریس بزانن، هەروەها بۆچوونی ئەوان سەبارەت بە ترەمپ تا ڕادەیەکی زۆر دیاری کراوە.
لەنێو ئەو دەنگدەرانەی ئەگەری بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، لەسەدا 28ـیان ڕایانگەیاندووە کە پێویستیان بە زانیاریی زیاترە سەبارەت بە کاندیدی دیموکراتەکان، لە کاتێکدا تەنیا 9%ـی دەنگدەران ئه‌وه‌یان لەبارەی ترەمپەوە گوتووە.
جۆو بایدن تەمەن 81 ساڵ لە تەممووزی ڕابردوودا بەهۆی فشار و ناڕەزایی بەشێک لە دیموکراتەکان و دەنگدەرانی پارتەکەی، ناچار بە کشانەوە بوو لە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و کاندیدبوونەکەی بۆ کامالا هاریس جێگرەکەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی وڵات جێهێشت. هەرچەند پێشتر هاریس بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەلایەن دیموکراتەکان بە کاندیدی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا هەڵبژاردرا، بەڵام لە کۆنگرەی نیشتمانی کاندیدبوونەکەی بە تەواوی یەکلایی کرایەوە.
هەردوو کاندیدەکە، دۆناڵد ترامپ و کامالا هاریس، ڕۆژی سێشەممە، بۆ یەکەم جار لەبەردەم ملیۆنان ئەمەریکی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، دیبەیتەکەش لە لایەن کەناڵی 'ABC'یەوە پەخش دەکرێت، ئەمەش دوای دیبەیتی جۆو بایدن و ترامپ دێت کە لە 27ـی حوزەیران کردیان، کە یەکێک بوو لەو هۆیانەی بایدن لە کاندیدایی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بکشێتەوە.
بڕیارە لە 5ـی تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، ڕاپرسییەکان دەری دەخەن دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس دەنگەکانیان لەیەکترەوە نزیکن و چاوەڕێی ڕکابەرییەکی سەخت دەکرێت.