بەهۆی مەترسی چەند درۆنێک گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم بۆ چەند کاتژمێرێک وەستان
بە هۆی بوونی درۆن لە ئاسمانی ستۆکهۆڵم و بەتایبەتی فرۆکەخانەی ئارلەندا، لە کاتژمێر 1ـی شەوی ڕابردوو هیچ فرۆکەیەک نەیتوانی لە فرۆکەخانە نەنیشتەوە و زۆربەی فرۆکەکان لە شاری دیکەی سوید یا خود لە وڵاتێکی دیکە نیشتنەوە.
ئەمشەو کاتژمێر یەک بەکاتی ئەورووپا، چوار درۆن لەسەر فڕۆکەخانەی ئارلەندا کە دەکەوێتە باکووری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد دەسووڕانەوە، بەهۆیەوە گەشتی پێنج فڕۆکە لەو فڕۆکەخانەیە وەستان، هەندێک لەو فڕۆکانە لە شارێکی دیکەوە کە دەکەوێتە باشووری ستۆکهۆڵمەوە بەناوی نیشۆپین کە 150 کیلۆمەتر لە ستۆکهۆڵمەوە دوورە، لە دەرەوەی نیشۆپین دوو لەو فڕۆکانە نیشتنەوە، دوو فڕۆکەی دیکەش لە شاری یۆتوبۆری و فڕۆکەخانەی لاندڤێتەر نیشتنەوە، یەک لە فڕۆکەکانی دیکەش لە فینلەندا نیشتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو درۆنانەی لەسەر فڕۆکەخانەی ستۆلهۆڵم بینران، لە قەبارەی جیاواز بوون، تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە درۆنەکان هی کام وڵات بوونە و بۆچی لە ئاسمانی ستۆکهۆڵم سووڕاونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی بەرگریی سوێد دەڵێت: ئێمە دەزانین درۆنەکان هی کام وڵاتن، بەڵام ناتوانین زانیاریی زیاتر بدەین، لەگەڵ پۆلیسی پارێزگاریی لە فڕۆکەخانەی ئارلەندا لە پەیوەندیی داین.
چەند کاتژمێرێک بەر لە هاتنی ئەو درۆنانە بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئارلەندا، لە شاری ئۆپسالا کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باکووری ستۆکهۆڵم و فڕۆکەخانەی ئارلەندا وە 30 کیلۆمەتر دوورە، ئەو درۆنانە لەوێش بینراون و پۆلیسی لێ ئاگەدار کراوەتەوە کە بەسەر ئاسمانی بنکەی پۆلیسی شاری ئۆپسالاوە بووە، بەڵام هێشتا ئاشکرا نەکراوە ئایا ئەو درۆنانە هەمان ئەو درۆنانەن کە هاتنە سەر فڕۆکەخانەی ئارلەندا لە ستۆکهۆڵم.
دوو لەو فڕۆکانەی کە نەیانتووانی لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم بنیشنەوە، فڕۆکەکانی کۆمپانیای ساس بوون، ئەو کۆمپانیایە کۆمەڵێک لە وەرزشوانانی لە وڵاتانی دیکەوە دەهێنایەوە ستۆکهۆڵم، چوار فڕۆکەی جاز پارێزگاریان لەو فڕۆکەیە دەکرد.
گەشتی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە کاتژمێر یەکی شەو بۆ سێی شەو ڕاگیران، تەنها پێنج فڕۆکە دەبووا لەو فڕۆکەخانەیە لەو کاتەنادا لە فڕۆکەخانەی ئارلەندا بنیشتبانەوە، بەڵام لە کاتژمێر سێو نیوی شەو فڕۆکەخانەکە گەشتەکانی ئاسایی بووەوە.
میدیاکانی سوێد دووپاتی دەکەنەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە وڵاتی نۆروێژ دوو کەس کە ناسنامەی وڵاتی ڕووسیایان پێ بووە دەستگیرکراون چونکە درۆنیان پێ بووە، نۆروێژیش بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی سوێد، فڕۆکەخانەکانیان داخستووە، میدیاکانی سوێد ئەو دوو ڕووداوەیان بەیەکەوە گرێداوە، لەگەڵ ئەوەی پۆلیس و وەزارەتی بەرگریی سوێد بە فەرمی ئاشکرایان نەکردووە درۆنەکان لە چ وڵاتێکەوە هاتوونەتە سەر سوێد و چەندە مەترسیشیان بۆ سەر سوێد هەیە.