جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت
جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت، هاوكات بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێ و خانەی ڕاپەڕاندن، هێشتا واده‌یه‌ك دیاریی نه‌كراوه.
دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتی هه‌ڵبژێردران و جەلال مستەفا ناسراو بە لیوا جەلال وەک سەرۆکی نوێی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هه‌ڵبژێدرا.
له‌م باره‌وه عه‌تا مه‌حموود، سكرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان به كوردستان24ـی گوت: لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی دەستەی سەرۆکایەتی کۆ بووەوە و جەلال مستەفا ناسراو بە لیوا جەلال وەک سەرۆکی نوێی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
عه‌تا مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جەعفەر عوسمان وەک جێگری سەرۆک و عەتا مەحموود وەک سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران هەڵبژێردران.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، سەرۆکی جڤاتی گشتی ڕاستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن. گوتیشی، هێشتا وادەی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێ و خانەی ڕاپەڕاندن دیاری نەکراوە.