سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له چه‌قۆكێشان له وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
تاوانه‌كان له به‌ریتانیا زۆربه‌یان به چه‌قۆ ده‌كرێن و چه‌قۆكێشی له‌م وڵاته بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو؛ هاوكات له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له چه‌قۆكێشان له وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، کێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له چه‌قۆكێشان له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئیدریس ئێلبا، ئەکتەر و چالاکوانی دژە تاوانی چەقۆ له ته‌ك ستارمەر وه‌ستابوو، كاتێك هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له گوته‌یه‌كدا تاوانی چه‌قۆكێشی به "قەیرانی نیشتمانی" ناوبرد و ڕایگه‌یاند، حکوومەت هەوڵدەدات یاساکانی پەیوەست بە فرۆشتنی چەقۆ بە شێوەی ئۆنلاین و بەدەستهێنانی لەلایەن گەنجانەوە توندتر بکاتەوە.
ستارمەر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵبدرێت دەست به ژیانی ئەو گەنجانەوه بگیرێت کە ڕەنگە لە ڕێڕەوی خۆیان لا بده‌ن و هەوڵ بدەن كۆمه‌ڵگه بشێوێنن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ژماره‌یه‌كی زۆری چەقۆ بە ئاسانی دەست دەکەوێت، هه‌ندێكیان له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌یه و هه‌ندێكیشیان له ڕێگەی پۆستەوەیه.