پاپا فرانسیس داوا ده‌كات ڕێگه له "شه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" بگیرێت
پاپای ڤاتیكان له ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵاتدا، داوا ده‌كات "ڕێگه له شه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بگیرێت" به‌تایبه‌ت به‌هۆی دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان بۆ سه‌ر منداڵان له‌ناو كه‌نیسه‌كانی ئه‌و وڵاته كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شاردراونه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، پاپا فرانسیس به سه‌ردانێك گه‌یشته ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كاسۆلیكین و له یه‌كه‌م گوته‌ی خۆیدا له به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌شی كرد، گوتی: "هه‌موومان له‌سه‌رمانه به به‌پرسیاریه‌تییه‌وه كار بكه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له شه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دژ به منداڵان و هه‌رزه‌كاران."
له لای خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داوایان له پاپا كرد به ئاشكرا باسی ئه‌م دۆسیه‌یه بكات.
دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات كرد و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كرایه‌وه، پرسی ده‌ستدرێژیی سێكسییه بۆ سه‌ر منداڵان له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا، كه له لایه‌ن ئه‌ندازیارانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته فه‌رامۆش كراوه.
ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندیداره به قه‌شه كارلۆس بیلۆ، یه‌كێك له پاڵه‌وانانی سه‌ربه‌خۆیی و تۆمه‌تبار به تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان له ماوه‌ی 20 ساڵدا و پێشتر ڤاتیكان به‌هۆی ئه‌م تۆمه‌تانه‌وه له ساڵی 2020ـدا سزای دابوو.
قه‌شه كارلۆس بیلۆ ساڵی 1996 به‌هۆی خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌ندۆزیزیا، خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتیی به ده‌ست هێناوه.