شاخەوان عەبدولڵا: كارده‌كه‌ین بۆ كاراكردنی پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆژه یاسای بە پارێزگاكردنی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆژه یاسای بە پارێزگاكردنی له ماوه‌كانی داهاتوودا ده‌خەنه خشته‌ی كاری پەرلەمان.
دووشەممە 9ـی ئەیلوولی 2024، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه نیشتمانییه‌كان،كارده‌كه‌ن بۆ كاراكردنی پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆژه یاسای بە پارێزگاكردنی، دەشڵێت: له ماوه‌كانی داهاتوودا ئەو پرسە ده‌خه‌نه خشته‌ی كاری پەرلەمانی عێراقدا.
جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له به‌غدا، پێشوازیكرد له شاندێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه پێكهاتبوون له كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان.
له دیداره‌كه‌دا، كە ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئامادە‌بوون، شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوێبیستی وته‌كانی شاندی میوان بوو كه قه‌باره‌ی بارگرانی سه‌رشانیان و بارودۆخی سه‌ختی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان خستەڕوو به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی پەرلەمان جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان کردەوەله دادگه‌ریكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی و بۆردومانكردنی شاره‌كه‌یان بوونه‌وه به چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراو له‌سه‌ر ئاستی نێودوڵه‌تیدا، ڕاشیگه‌یاند: كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه سیاسییه نیشتمانییه‌كان، بۆ كاراكردنی پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆژه یاسای به پارێزگاكردنی کە بخرێته خشته‌ی كاری پەرلەمانەوە له ماوه‌كانی داهاتوودا، داواشی له هێزه سیاسییه‌كانی ناو پەرلەمانی عێراق كرد، هه‌ڵوێستی هاودەنگ و مرۆڤدۆستانەیان هه‌بێت بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە، وەك پیشاندانی رێز‌و گێڕانەوەی ماف بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه قوربانییه‌كی زۆریان داوه.