بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر: تۆڕەکانی ئاو ڕێک دەخرێنەوە

دانیشتوانی شارۆچكەی بنەسڵاوەی ھەولێر یەكێكن لەو شوێنانەی ساڵانە لە وەرزی ھاوین كێشەی كەمئاویان دەبێت، بەڵام لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەی فریاگوزاريی خێرای گەیاندنی ئاو كێشەی تەواوی شارۆچكەكە و تەواوی ھەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵ چارە دەكات.

یەكێكە لە گەڕەكەكانی شارۆچكەی بنەسڵاوە، بە گوتەی دانیشتووانی ئەم گەڕەکە ساڵانە لە وەرزی ھاوین دووچاری كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبن، ھەر چەندە تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوە چاككراون، بەڵام ئاو وەك پێویست ناگاتە ھەموو گەڕەكەكان، بەڵام بەتەواوبوونی پرۆژەی فریاگوزاريی خێرایی گەیاندنی ئاو كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوەیان بەتەواوی بۆ چارە دەكات.

هاووڵاتیەکی شارۆچکەی بنەسڵاوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەهۆی دابەزینی ئاوی ژێرزەوی، ئاو تا ناوەڕاستی کۆڵانەکەمان دێت، گوتیشی: خەڵک وەکو بەرپرسیارەتی سەرشانی خۆی دەست بە ئاوەوە ناگرێت.  

هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: ئێمە کیشەی ئاومان هەیە، بەڵام کە زانیم پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو کە سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند، جێبەجێ دەکرێت، زۆر دڵخۆشبووم چونکە کێشەی ئاومان چارە دەبێت.

 بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر، سەرجەم ئەو شوێن و گەڕەکانە نیشان دەدات کە کێشەی كەمئاویان هەیە كە زیاتر لە سی گەڕەكە و ئەو پرۆژانەشی دەکەونە ناو ماستەر پلانی هەولێر کەمئاون، كە پێشتر بۆ دابینكردنی ئاو چەندین بیر لێ دراون، بەڵام ئەوەش چارەی گرفتەكەی نەكردووە و ھەمووان بەھیوای تەواوبوونی پرۆژەی فریاگوزاريی خێرایی گەیاندنی ئاون كە تا ماوەی 30 ساڵی داھاتوو كێشەی كەمئاویی ھەولێر چارە دەكات.

ڕابەر حوسێن، بەرێوبەری ئاوی هەولێر دەڵێت: 280 کیلۆمەتر لوولە بۆ ڕێکخستنەوەی  تۆڕەکانی ئاو تەرخان کراوە، هەروەها ئەو شوێنانەی کەوا تۆڕیان نییە تۆڕیان بۆ دابین دەکرێت. ئاماژەی بەوەش دا، ئەوانەی تۆڕی گوێزەرەوەیان نییە کە لە عەمبارەوە تاوەکو گەڕەکەکان ئەوەش ڕێک دەخرێتەوە، ئەوەش چوار هێڵە، کە هێڵەکیان لەسەر 150 مەترییە، واتە لە سێبیران تاوەکو کەسنەزان، کە دەرەوە و ناوەوەی 150 مەتری لێی سوودمەند دەبن.

باسی لەوەش کرد، هێڵێکی دیکەش لە 120 مەترییە کە لە عەنکاوە و کوورانی عەنکاوە تاوەکو دەگاتە بەحرکە، هەروەها لاکەی دیکەی 120 مەتری دوو هێڵە کە لە سێبیرانەوە تاوەکو کەسنەزان بە دەرەوە و ناوەوەی 120 مەتری هەموویان لێی سوودمەند دەبن.