سکرتێری سالار عەزیز دەنگۆیەک لەبارەی ناوبراو و فەرەیدوون عەبدولقادر ڕەت دەکاتەوە

سکرتێری تایبەتی سالار عەزیز ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری له دژی هه‌ر یه‌ك له سالار عه‌زیز و فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر ده‌ستی پێ كردووه و وێنه‌یه‌كی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به ئامانج گرتووه.
سێشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2024، سکرتێری تایبەتی سالار عەزیز له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری له دژی هه‌ر یه‌ك له سالار عه‌زیز و فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر ده‌ستی پێ كردووه و وێنه‌یه‌كی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به ئامانج گرتووه.
سکرتێری تایبەتی سالار عەزیز له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "چەند ڕۆژێکە هەندێك پەیجی سۆشیال مێدیا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی چەواشەکارانەدا وێنەیەکی سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو دەکەنەوە و هەواڵی ساختە و درۆی لەسەر هەڵدەچنن."
هه‌روه‌ها له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە وەکوو سکرتێری تایبەتی سالار عەزیز ڕایدەگەیەنین کە ئەو وێنەیە هی ئێستا نییە و کۆنە، هەروەها ئەوە وێنەیەکی دۆستانەیە و هیچ پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسی ئەم چەند ڕۆژەوە نیە."