فوئاد حوسێن گەیشتە قاهیرە
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كاندا، گه‌یشته پایه‌ته‌ختی میسر.
سێشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی خولی 162ـیه‌مین له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كاندا، گه‌یشته قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسر.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كاندا چه‌ند پرسێكی عه‌ره‌بی له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه پرسی غه‌ززه و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی كه‌رته‌كه، تاوتوێ ده‌كرێن.