مایکڵ پرێجێنت: کۆمارییەکان لە عێراق ناکشێنەوە

مایكڵ پرێجێنت، لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی و هه‌واڵگری
مایكڵ پرێجێنت، لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی و هه‌واڵگری

لێكۆڵه‌ر و شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، میلیشیاكان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، كۆمارییه‌كان له‌ عێراق ناكشێنه‌وه‌.

سێشه‌ممه‌، 10ـی ئه‌یلوولی 2024، مایكڵ پرێجێنت، لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی و هه‌واڵگری تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتی: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سه‌رنج بخاته‌ سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێن، هاوكات ده‌بێت ئاگه‌داری بارودۆخی سوننه‌كان و هه‌رێمی كوردستان بێت.

مایكڵ پرێجێنت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا جیددی بێت له‌ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق كه‌ گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شێكی جیددی له‌ حكوومه‌تی عێراق به‌ ده‌ست نه‌هێنێت، پێویست ناكات له‌و وڵاته‌ بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و لێكۆڵه‌ر و شاره‌زایه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری گوتیشی، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فره‌وانتر و به‌هێزتر بكات.