سبەی ڕێگەی سەرەکیی سۆران-هەولێر دادەخرێت

K24 – هەولێر:
لە سبەینێیەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ڕێگەی چوون و هاتنی سۆران- هەولێر دادەخرێت، لەو ماوەیەدا رێگەی کەمەربەندی سۆران دەبێتە ڕێگەی سەرەکیی بۆ سۆران.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، بەمەبەستی کارکردن لە پرۆژەی ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران کە شەقامی سەرەکیی سۆران-هەولێرە، لە سبەیەوە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی بۆ ماوەی 7 ڕۆژ ڕێگەی چوون و هاتن دادەخرێت.
ئیدارەی سۆران، ئاماژەی بەوە دا، لەو ماوەیەدا ڕێگەی کەمەربەندی سۆران دەبێتە رێگەی سەرەکیی بۆ سۆران.