پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بەشێک بووە لە گفتوگۆکانی گۆڕینی ئەرکی هێزەکانیان

پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا
پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا

K24 – واشنتن:

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایدەگەینێت، گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا سووریاش لەخۆ دەگرێت.

پات رایدەر ،گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ تێکشکاندنی داعش، بۆ پەیوەندی دوولایەنەی ئەمەریکا و عێراق سووریاش لەخۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بەشێک بووە لە گفتوگۆکانی گۆرینی ئەرکی هێزەکانیان.

جەختی لەوەش کردەوە، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش پابه‌نده‌ به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.