محەممەد ساعدی: سه‌ردانی مه‌سعود پزیشكیان بۆ عێراق چه‌ند پرسێكی ئه‌منی له خۆ ده‌گرێت
شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، به‌شێك له ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به پرس و بابه‌ته ئه‌منییه‌كان.
سێشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2024، محەممەد حەسەن ساعدی، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی به کوردستان24ـی گوت: سه‌ردانی مه‌سعود پزیشكیان بۆ عێراق چه‌ندان پرس و دۆسیه له خۆ ده‌گرێت به‌تایبه‌ت كه جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه.
محەممەد ساعدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له عێراق و دوورخستنه‌وه‌یان له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێران، یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له پرسه‌كان كه هه‌ردوو لا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له پرسه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا به‌تایبه‌تی كه "عێراق له‌م ڕووه‌وه هه‌نگاوی باش ناوه و لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه."
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، عێراق و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و ئایینیی و كولتوورییان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانیشدا هه‌یه به‌تایبه‌ت.
26ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵی فەرمیی ئێران و پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئێران، محەممەد حوسێن ڕەنجبەران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کرده‌وه "مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران یەکەم وێستگەی سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ عێراق دەبێت و پەیامێکی گرنگیش دەبێ ناوچەکە و ئیسرائیل".
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕەنجبەران ئاشکرای کردبوو "پزیشکیان بەر لەوەی بەرەو نیویۆرک گەشت بکات، کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو یەکەم سەردانی لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەغدا دەبێت و دواتر گەشتی نیویۆرک دەکات".
محەممەد حوسێن ڕەنجبەران، هەر لە بارەی سەردانەی پزیشکیان بۆ بەغدا نووسیبووی "ئەو گەشتە مەودایەکی کورتی لەگەڵ پیادەڕەوی ئاپۆڕای چلەی ئیمام حسێن دەبێت، ئەمەش پەیامێکی تایبەتی بۆ ناوچەکە و ڕژێمی ئیسرائیل و ئەمەریکییەکان دەبێت".
گەشتەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریكردن دەبێت لە 79یەمین خولی کۆبوونەوەی گشتیی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە 24ی ئەیلوولی ئەم ساڵ لە نیویۆرک دەست بە چالاکییەکانی دەکات و 30ی ئەیلوول کۆتایی پێ دێت
مەسعود پزیشکیان لە 6ـی تەممووزی 2024 لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا و لە 31ـی هەمان مانگدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا سوێندی یاسایی خوارد و دەست بە کار بوو.
سەردانەکەی سەرۆککۆماری نوێی ئێران بۆ عێراق لە کاتێکدایە، بڕیار بوو ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران لە سەرەتای حوزەیرانی 2024 سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام لە 19ـی ئایاری 2024، بەهۆی کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەی لە سنووری پارێزگای تەورێز، هەر یەک لەگه‌ڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان سپارد. هەربۆیە دیار نییە ئەو سەردانەی پزیشکیان پەیوەندیی بە سەردانە نەکراوەی ڕەئیسییەوە هەیە یان نا، ئایا سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات؟