63 ساڵ بەسەر ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول تێدەپەڕێت

63 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانیدا بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتكاریه‌كان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت.
شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ڵقوڵاوی خواستی كورد و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكارییه‌كانی نه‌یارانی گه‌لی كورد بوو و له ماوه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا چه‌ندان داستانی به‌رخودانی گه‌لی كورد به ڕابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، تۆماركران و كۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و زیانی ڕژێم كۆتاییهاتن و چه‌ندین جاریش ڕژێم ناچار به ئاگربه‌ست كرا و دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و شۆڕشه‌ش، بوو به هه‌وێنی شۆڕشێكی دیكه‌ی به‌رخودان و جددییه‌تی گه‌لی كورد له‌سه‌ر مافه ره‌واكانی به‌ناوی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، كه له 26ـی گوڵانی ساڵی 1976 له به‌رگێكی نوێ‌دا هه‌ڵگیرسا.
63 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی هه‌ڵگیرسانی مه‌زنترین بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد دژی زوڵم و سته‌مكاریییه‌كانی رژێمی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد له باشووری كوردستان به‌ناوی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ڕابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانیدا تده‌په‌ڕێت.
دوای شۆڕشی 14می ته‌مووزی 1958 كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆرشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌واوی گه‌لانی عێراقی له‌به‌رچاو گرتبوو و بۆ كوردیش، جێگیركردنی به‌ندی 3 بوو له ده‌ستووری عێراقدا و تێیدا هاتبوو، كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا هاوبه‌شن و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشیان له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا له لایه‌ن ده‌ستووره‌وه دانیپێدانراوه.
وه‌ك هه‌میشه، رژێمی عێراق له‌و به‌ڵێنانه پاشگه‌زبووه‌وه، كه به‌كورد درابوون، وێڕای ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ لێك نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و به‌رگرتن له شه‌ڕ، كه‌چی له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسم، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی رژێمی عێراقه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كان پشتگوێ خران و له 11ـی ئه‌یلوولی 1961 هێزه‌كانی سووپا ده‌ستیانكرد به بۆردومانی ئاسمانیی ده‌ربه‌ندی بازیان، دۆڵی خه‌له‌كان و ده‌وروپشتی دهۆك، له به‌رامبه‌ردا له 19ـی ئه‌یلوولی 1961 رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان بڕیاری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یدا و جارێكی‌تر گه‌لی كورد ناچاركرا بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی، په‌نا بۆ خه‌باتی چه‌كداریی ببات.
له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ مسته‌فا بارزانی، بۆ رێکخستنی کاروباری پێشمەرگە سەردانی ناوچه‌ی دهۆكی کرد و ده‌ڤه‌ری بادینانی به‌سه‌ر سێ فه‌رمانده‌ییدا دابه‌ش کرد.
وه‌ك یه‌كه‌م چالاكی چه‌كداری له‌سه‌رده‌می ئه‌و شۆڕشه‌دا، له 12ـی كانوونی یه‌كه‌م سەرکردایەتى شه‌ڕی زاوێته‌ی كرد و گورزێكی كوشنده‌ی له هێزه‌كانی رژێم وه‌شاند. ئه‌مه و چه‌ندان داستانی دیكه وایكرد له سه‌ره‌تای ساڵی 1963 حكوومه‌ت ناچار به ئاگربه‌ست بكرێت و بۆ چه‌ند جارێكیش درێژكرایه‌وه تا كه‌وتنی یه‌كجاره‌كی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له 8ـی شوباتی 1963
دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولكه‌ریم شۆڕشی ئه‌یلوول به چه‌ندان هه‌وراز و نشێو و دۆخی جیاوازدا گوزه‌ری كرد و چه‌ندان داستانی دیكه‌ی به‌رخودانیش تۆماركران، وه‌ك شه‌ڕی پێنجوێن له ساڵی 1965و داستانی هه‌ندرێن له ساڵی 1966 و ته‌واوی ئه‌و داستانانه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و زیانه‌كانی ڕژێم كۆتایی هاتن و تا ساڵی 1970 به‌رخودانی كورد به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو.
گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول بۆ گه‌لی كورد ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بوو، كه له‌نێوان مه‌لامسته‌فا بارزانی و ڕژێمدا ئیمزا و 22 بڕگەی بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا له‌خۆ گرتبوو، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا و جارێكی دیكه له‌ساڵی 1974 شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و له به‌هاری ساڵی 1975 كۆتاییهات، به‌ڵام بوو به هه‌وێنی شۆڕشێكی دیكه‌ی به‌رخودان و چاونه‌ترسیى گه‌لی كورد، كه یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی له 26ـی گوڵانی ساڵی 1976 بڵێسه‌ی دایه‌وه.