نێچيرڤان بارزانى: شۆڕشی ئەیلوول، ده‌نگى دۆزى ڕه‌واى گه‌لێک بوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شۆڕشی ئەیلوول، "ده‌نگى دۆزى ڕه‌واى گه‌لێک بوو، کە له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشی".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 63ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی "شۆڕشی مەزنی ئەیلوول" پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵیت، شۆڕشەکە "بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم یادەدا جه‌خت له "ئيراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانيدا" ده‌كاتەوە".
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیشی دەکاتەوە "ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين".
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛
له (63)هه‌مين ساڵيادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، بارزانيى نه‌مر، ڕابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێزانين و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕانى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته كه هێشتا له ژياندان. هيواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌لامه‌تييان بۆ ده‌خوازين.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاته‌كانيه‌وه، بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى. شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازاديخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نيشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
له كاتێكدا به شانازييه‌وه ئه‌م ياده پيرۆزه ده‌كه‌ينه‌وه، جه‌خت له ئيراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانيدا ده‌كه‌ينه‌وه. ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين.
به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، سڵاو له يادى شه‌هيدانى كوردستان و دروود بۆ گيانى پاكيان.نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئه‌يلوولى 2024