نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كرد
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ژمارەیەک سەرباز کرد.
چوارشه‌ممه 2024/9/11 سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شانديكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.
ڕاشیگەیاند، هاريكارىی و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.