بە وێنە؛ 17ـەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-09-2024، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 17ـەمین پێشانگەی ترێ و هەنگوین لە فامیلی مۆڵی دهۆک؛ بە بەشداریی 20 باخەوان و 21 هەنگەوان بەڕێوە چوو.
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕووی زۆریی بەرووبوومی کشتوکاڵییەوە، دهۆک لەسەر ئاستی عێراق، پارێزگای یەکەمە و یەکێک لەو بەرووبوومە زۆرانەش کە هەیەتی، ترێیە.
لەبارەی هناردەکردنی بەرووبوومی جووتیارانی پارێزگایی دهۆک بۆ پارێزگایەکانی دیکەی عێراق؛ د. عەلی تەتەر ڕایگەیاند، "ئەمساڵ بەرووبوومی زۆری جووتیارانمان هناردەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە".
بە گوتەی د. عەلی تەتەر، لە ناوچەی "سێجێ" کار لە سەر پرۆژەی دروستکردنی کارگەی قوتووکردنی بەرووبوومەکان دەکرێت و تا ئێستاش سەدا 25ـی پرۆژەکە جێ بەجێ کراوە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک، پرۆژەکە کۆتایی دێت و دەکەوێتە خزمەتی جووتیارانی پارێزگای دهۆک و هەرێمی کوردستان بە گشتی.
پارێزگاری دهۆک باسی لەوەش کرد، "بەمزووانە گهورهترین پرۆژهی ئاژهڵداری و شیرهمهنیی لهسهر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست، لە پارێزگای دهۆک دەکرێتەوە".