سەعید سەلیم: شۆڕشی ئەیلوول مۆدێلێکی نوێی لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی هێنایە ئارا
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌و شۆڕشه به‌هێزه بوو، هێزی دوژمنانی هێنایه له‌رزین و چۆكی به "مه‌حاڵ"ـی دوژمن‌دا دا.
چوارشه‌ممه، 11ـی ئه‌یلوولی 2024، سه‌عید سه‌لیم پشده‌ری، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه له میانی گوتارێكدا له ئاهه‌نگی ساڵیادیی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولدا كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له بناری چیای سه‌فین به‌ڕێوه ده‌چێت، گوتی: شۆڕشی ئه‌یلوول بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان له شۆڕشه‌كانی كوردستان و مۆدێلی شۆڕشی ناوچه‌یی بۆ شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری گۆڕی.
سه‌عید سه‌لیم پشده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شۆڕشی ئه‌یلوول، سنووری شۆڕشی لۆكاڵیی تێ په‌ڕاند و سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی كوردستانی گرته‌وه.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م شۆڕشه هه‌موو ئایدیا، ئایین و ئایینزاكان و سه‌رجه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له خۆ گرت و به ده‌وری خۆیدا كۆی كردنه‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه گوتیشی: شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، مۆدێلێكی نوێی له بزاڤی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی هێنایه ئارا.