کرمانج عزەت: پارتی و شۆڕشی ئەیلوول پێگە و ڕۆڵیان بە دەڤەری باڵەکایەتی دا
به‌رپرسی لقی 26ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له 1963 كاتێك مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ڕابه‌ڕی شۆڕشی ئه‌یلوول باره‌گه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌كه‌ی گواسته‌وه باڵه‌كایه‌تی، پێگه و ڕۆڵی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له شۆڕشه‌كه‌دا به‌هێزتر بوو.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، كرمانج عزه‌ت، به‌رپرسی لقی 26ـی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: هه‌ر كات باسی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌كرێت، باسی پێگه و ڕۆڵی جوگرافی و مێژوویی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌كرێت و دووانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه گرێ دراون.
كرمانج عزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ڕابه‌ڕی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌ڤه‌ری باڵه‌كانی له ڕووی جوگرافیاوه وه‌كوو كاریگه‌رترین ده‌ڤه‌ری شۆڕش ده‌ست نیشان كرد و هه‌ڵی بژارد و له‌وێوه بڕیاره‌كانی شۆڕش ده‌رده‌چوو.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافییه‌وه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی شۆڕشی ئه‌یلوول بوون، بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره وه‌كوو ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش، دروست و له جێی خۆیدا بوو.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە، شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێکە دۆزی گەلی کوردستانی بە هەموو جیهان گەیاند و دەرگایەکی فراوانی کردووە بۆ هەموو کوردستان و بەرهەمیشی هەبوو، دیسان لە 11ـی ئازاری ساڵی 1970 دەستکەوتێکی گەورە بۆ گەلی کوردستان بەدەست هات ئەویش بە خوێنی پیشمەرگە قارەمانەکان.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا، شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بوو، هاوکات ئومێدەوارە هەموو لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ڕۆحیەتی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینی ساڵی 1991.
سەرۆک بارزانی گوتی: پێکەوە دەتوانین زۆر دەستکەوت بەدەست بهێنین، هەروەها دەبێت سوپاسی خودای گەورە بکەین، کە ئەمڕۆ لە بناری سەفینەوە بە ئامادەبوونی ئەم ئازیزانە یادی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە، کە ئەمەش نیعمەتێکی گەورەیە، سەفین ئاڵایەکی بەرزە لە مێژووی خەباتی گەلی کوردستاندا.
سەرۆک مەسعود بارزانی، باسی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا هەژاری کرد و ڕایگەیاند "مامۆستا هەژار زۆر جوان سەفینی ناساندووە، چونکە لە ساڵی 1965 ئەو کات دوو لیوای عەسکەری لە سەرمەیدان بوون، ئەو ئەفسەرەی کە قیادەی ئەو دوو لیوایەی دەکرد ناوی زەعیم ڕووکن عیسا شاوی بوو، هاتبوو تا چیای سەفین بگرێت، لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕ بۆ ماوەی 23 ڕۆژ تا گەیشتنە کەپکی کایسە، ڕۆژی دواتر عەبدولسەلام عارف هاتە سەرمەیدان لەوێ عیسا شاوی گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: ئێمە دەمێک بوو بەتەمابووین دیارییەکی بە نرخت پێشکەش بکەین، هیچ دیارییەک لە چیای سەفین بە نرختر نەبوو، ئێستاش سەفین پاک کراوەتەوە و بە دیاری پێشکەشت دەکەین".
سەرۆک بارزانی گوتیشی: لە شیعرەکەی هەژار لەبارەی چیای سەفین هاتووە "کێوی سەفین بە دیاری نابێت شاوی دەمت دەشکێ گەر بە دەم بجاوی". ئەمەش نموونەیەکە بۆ زۆرێک لە شاخەکانی دیکەی کوردستان.
سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە "ئەو ئیرادەیە لە شۆڕشی ئەیلوولمان وەرگرتووە تا ماویشین ئەو ئیرادەیە دەمێنێت، تا ئەو پێشمەرگە قارمانانە مابن کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە و ڕۆژ بە ڕۆژیش لە پێشکەوتنی مەزنتردا دەبێت".
لە کۆتای گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی هیوای خواست کوردستان هەر سەرکەوتوو بێت و بەرەوپێش بچێت. ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئیرادە هەبێت هەموو شتێک دەبێت، کە ئیدارە نەما هیچ شتێک نامێنێت.