هەڵەبجە؛ یەکێتی کوڕێکی مامۆستا تاهیر بامۆکی دەستگیر کرد

هەڵەبجە
هەڵەبجە

K24 – هەولێر:

هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی شەوی ڕابردوو کوڕێکی مامۆستا تاهیر بامۆکییان لە هەڵەبجە دەستگیر کرد. ئەمە دووەمین جارە ئەم کوڕەی مامۆستا بامۆکی لە لایەن هێزەکانی یەکێتییەوە دەستگیر بکرێت.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی، شەوی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە،  ئومێد تاهیر بامۆکییان دەستگیر کرد و گواستییانەوە بۆ سلێمانی.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم کوڕەی مامۆستا بۆ جاری دووەمە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ دەستگیر دەکرێت و تا ئێستە هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دەستگیرکردنی ناوبراو بڵاو نەکردووەتەوە.

مامۆستا تاهیر بامۆکی، کەسایەتییەکی ناسراو و مامۆستایەکی ئاینیی هەڵەبجەیە.