سبەینێ سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
سهرۆككۆماری ئێران یهكهمین وێستگهی سهردانی دهرهوهی بۆ عێراق بوو، ئهمڕۆ مهسعود پزیشكیان به سهردانێكی فهرمی گهیشته بهغدا و بڕیاره سبهی سهردانی ههرێمی كوردستانیش بكات.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، محەممەد مەحموودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانیدا گوتی: سەرەڕای دیدار و کۆبوونەوە زۆرەکانی له بەغدا، بە خۆشییەوە مهسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی لە هەولێر دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
بە پێی ئەو پلانەی دانراوە، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوهری، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی ئەیلوولی 2024 سەردانی هەولێر دەکەن.
محەممەد مەحموودیان له كۆنفرانسه ڕۆژنامهوانییهكهدا گوتیشی: "سەردانی سەرۆککۆماری ئیران بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری پەیامێکی گرینگه بۆ هەموو لایەنەکان. پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی و شارستانی و کەلتووریی هەیە."
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ههروهها گوتی: "دڵنیاین هەوراز و نشێوی کاتی لەم پەیوەندییانەدا، خەوش ناخاتە سەر پەیوەندییەکانمان. وەک ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئێران بە ژمارەیەک لە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان باشە و ئێمە بەدوای باشترکردنی ئەم پەیوەندییانەوەین."