قائیمقامێک و دوو بەڕێوەبەری ناحیە سوێندی یاساییان خوێند

قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە سوێندی یاساییان خوارد
قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە سوێندی یاساییان خوارد

لەبەردەم وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سرێشمە و ناحیەی بێستانە سوێندی یاساییان خوێند.

رۆژی پێنجشەممە، 12-09-2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەریمی کوردستان، پێشوازی لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد و ڕێورەسمی دەستبەکاربوون و خوێندنی سوێندی یاسایی مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، جێگر حوسێن کەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دێدەوان خەلیل خاڵانی محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو.

دوای خوێندنی سوێندی یاسایی کە خزمەتکاری خەڵک بن و بە بێلایەنی و دەستپاکی و پیشەیی بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کوردستان جێبەجێ بکەن، وەزیری ناوخۆ لە گوتەیەکدا سەرەڕای پیرۆزبایی کردن لە ناوهاتووان، هانیدان وەرگرتنی پۆست و بەرپرسیارێتی لە حکوومەتی کوردستان وەکو دەرفەتی گەورە بۆ خزمەتکردنی خەڵک بە بێلایەنی و پیشەیی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان ببینن.

شیاوی باسە بەرزکردنەوەی ئاستی ئیداری خەلیفان لە ناحیەوە بۆ قائیمقامیەت و هێنانەکایەوەی ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناحیەی بێستانە لە پارێزگای هەولێر لە بڕیارە نوێیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنوورانە و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە سوێندی یاساییان خوارد
قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە سوێندی یاساییان خوارد