شێروان شەمێرانی: ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر بە دڵی داعش بوو

شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی هێرشه‌كانی داعش و چالاكییه‌كانی له سنووره‌كانی كه‌ركووك، له‌و شوێنانه‌ن كه ڕێژه‌ی كورد زۆرینه‌یه؛ ده‌شڵێت، چالاكییه نوێیه‌كانی داعش له‌و سنوورانه، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه.
پێنجشه‌ممه، 12ـی ئه‌یلوولی 2024، شێروان شه‌مێرانی، شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كه‌ركووك كه‌وتووته ناوه‌ندیی سێكوچكه‌ی مووسڵ، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین و له‌م ناوه‌نده‌یشدا بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست بووه و داعش‌یش تێیدا جموجۆڵه‌كانی ده‌كات.
شێروان شه‌مێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی بوون و دروستبوونی ئه‌و بۆشاییه، كه‌ركووك بووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ك بۆ حه‌شاردانی چه‌كدارانی داعش.
شه‌مێرانی باسی له‌وه‌ش كرد، داعش به بارودۆخی ناوچه كوردییه‌كانی كه‌ركووك له دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕازی بوو و دڵی پێ خۆش بوو، بۆیه له‌م ماوه‌یه‌دا چالاكییه‌كانی له‌و سنوورانه‌دا نه‌بوو، چونكه كورد سته‌ملێكراو بوو و ئه‌و دڵی پێ خۆش بوو، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و هاتنه‌ئارای دۆخێكی نوێ، ڕه‌نگه به دڵی ئه‌و نه‌بێ و دووباره ده‌ست به چالاكییه‌كانی ده‌كاته‌وه.