محەممەد قادری: پزیشکیان مەبەستیەتی سوود لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببینێت

ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئێران له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستی بوو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكاندا به‌هێزتر بكات.
پێنجشه‌ممه، 12ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د قادری، ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: سه‌ردانی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئێرانی سه‌رده‌می پزیشكیان ده‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ئێران.
محه‌ممه‌د قادری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پزیشكیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستی خۆی و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی خسته ڕوو، كه بریتییه له سوودوه‌رگرتن له تواناكان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان په‌یوه‌ندیی كۆن و نوێیان هه‌یه به‌تایبه‌ت كه كورده‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ كوردی هه‌رێمی كوردستان هاوسنوورن.
محه‌ممه‌د قادری له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئامانجی ڕه‌وتی بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی ماوه‌كانی ڕابردوو له نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه باری ئاساییه‌وه.
پێنجشەممە، 12-09-2024، مەسعود پزیکشیان، سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە هەولێر و لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم کۆ بووەوە. دواتریش بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسعود پزیکشیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەولێر، بە زمانی کوردی، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: هاتووین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، هەرێمی کوردستان و هەولێر باشتر بکەین.
سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: پشت بە خوا هەموو ئەو کێشانەی تاوەکو ئێستا هەبوون، بە تەواوی لەنێویان دەبەین.