وەزیری دادی تورکیا: دۆسیەی کوشتنی نارین بە نهێنی بەڕێوەدەچێت

سەرکۆنەکردنی  کوشتنی نارین
سەرکۆنەکردنی کوشتنی نارین

وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند: دۆسیەی کوشتنی نارین بە نهێنی بەڕێوەدەچێت و هەر کەسێک دەستی لەو تاوانە هەبێت رووبەڕووی توندترین سزا دەبێت.

یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا دوای بەشداریکردنی لە دیدارێکدا ڕایگەیاند، دۆسیەی تاوانی کوشتنی نارین بە نهێنی بەڕێوەدەبردرێت، بەڵام بوونی دەنگۆی هەڵە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بەو دۆسیەیە، گوتیشی: هەر کەسێک دەستی لەو تاوانە هەبێت، ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبێت.

یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا گوتی: "نموونە وەرگیراوەکان لەلایە پزیشکی دادوەرییەوە وردبینیی لەسەر دەکرێت، سەرەداوەکان زانیاریی گرنگمان پێدەڵێن، دادگاییکردنی بکوژانی نارین بۆ ئێمە وەک قەرزی سەر شان وایە، ڕوونە کە دۆسیەکە بە نهێنی بڕێوەدەبردرێت، بوونی دەنگۆی هەڵە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دۆسیەکە، نەدەبوو بەم شێوەیە زانیاری هەڵە لەناو کۆمەڵگاکەمان بسووڕێتەوە، ئێمە لە پای هەرچییەک بێ تاوانباران رووبەڕووی دادگاکان دەکەینەوە و توندترین سزایان بەسەردا دەسەپێنین"

وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، چاودێریی دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتی تورکی - ئەمەریکی ئایشەگول ئەیگی دەکەن و بەردەوام دەبن لە پاراستنی مافیی.

یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە چالاکییەکدا گووتی، بەردەوام دەبن لە پاراستنی مافەکانی ئایشەگول ئەیگی، لەو چوارچێوەیەدا داواکاریی گشتی ئەنقەرە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و پەراوێکی نوێ لەوبارەیەوە کراوەتەوە.

یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا گوتی:لە شەشی ئەیلوول، ئایشەگوڵ ئەیگی کە هاووڵاتیی تورکیا و هاووڵاتی ئەمەریکایە لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل، فیشەکێک بە سەرییەوە دەکەوێت و دەکوژرێت،بەردەوام دەبین لە پاراستنی مافەکانی ئایشەگول، داواکاریی گشتی ئەنقەرە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و لەسەر ئاستی دادگا نێودەوڵەتییەکانیش چاودێریی دۆسیەکەی دەکەین، گوتیشی: داوا دەکەین بریاردەری تایبەت بەم کەیسە راپۆرتێک ئامادە بکات و بخرێتە ناو ئەو دۆسیەیەی کە ئیسرائیل پێی تۆمەتبار کراوە و ئێستا دادگایی دەکرێت.