نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ دکتۆر پزیشکیان جەختمان لە چەسپاندنی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە

نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان
نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان

نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ( ئێکس) دا دەڵێت: لەگەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان جەختمان لە چەسپاندنی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

پێنجشەممە 12ـی ئەیلوولی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ( ئێکس) دا دەڵێت: بەخێرهاتنی گەرممان ئاراستەی دکتۆر مەسعوود پزیشکیان کرد و خۆشحاڵین کە لە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: لەگەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، گفتوگۆی کاریگەرمان کرد و جەختمان لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پابەندبوونی هەردوولا بە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

Fly Erbil Advertisment