لە دووبز هێرش دەکرێتە سەر سوپای عێراق و چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئەیلوولی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسنووری شارۆچکەی دووبز لەخۆرئاوای کەرکووک، لەهێرشێکی چەکداری دوو ئەفسەری پلەی باڵای سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازیش بریندار بوون.

ئەو سەرچاوە گوتیشی: هێرشەکە لەوکاتە ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق بە یەکێک لە ڕێگاکانی دەرەوەی شارۆچکەکە تێپەڕیوە و هێرشی چەکداری کراوەتەسەر و لەئاکامدا دوو ئەفسەری سوپا گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازیش بریندار بوونە.

ئەوەشی خستە ڕوو کە ئێستە بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و لە ژێر چاودێری پزیشکدان.

سەبارەت بە ئەنجامدەرانی کردەوەکە سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ڕایگەیاند، جموجۆڵی داعش لەسنوورەکە هەیە و پێشتریش هێرشی لەوشێوەیە ئەنجامدراوە، بۆیە گومانەکانیش لەسەر چەکدارانی داعشە.