ڕووسیا پلانی درووست‌کردنی هاوپەیمانێتییەکی هاوشێوەی ناتۆی هەیە

ڕووسیا پلانی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن هه‌یه.
ئه‌لێكسه‌نده‌ر فوومین، جێگری وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا هۆشداری له دروستكردنی هێزێكی هاوشێوه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
فوومین هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ئامانج له دروستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه فراوانكردنی جه‌نگه له داهاتوودا له‌و ناوچانه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا ده‌گوزه‌رێت.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، وڵاتانی ڕۆژئاوا کار بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانی سەربازی هاوشێوەی ناوچەی باکووری ئەتڵەسی ده‌كه‌ن، لە سەرووی هەموویانەوە هاوپەیمانی( AUKUS- ئوكسووس) بە ئامانجی وروژاندنی پێشبڕکێی پێدانی چەک و دابه‌شكردنی وڵاتانی ناوچەکە بۆ چەند بلۆکێک.
ڕوونیشیكرده‌وه، له ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن بوونی سه‌ربازی وڵاتانی ناتۆ له زیادبووندایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، واشنتن پلانی بڵاوه‌پێكردنی مووشه‌كی دوور و كورت مه‌ودای له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه.