کاروان جەلال: کورسییەکانی پەلەمانی کوردستان بە پێی ڕێژەی دانیشتووان دابەش کراوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌سته به واده‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان.
هه‌ینی، 13ـی ئه‌یلوولی 2024، كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نییه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی دروست بووه و به پێی بڕیاری دادگه‌ی فیدراڵی ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له دووره‌وه ئاگه‌داری ئاماده‌كارییه‌كانن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه.
كاروان جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تێسته‌كانی پێشتر سه‌باره‌ت به ئامێری گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له بنكه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كان وه‌كوو پێویست باش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه چووه، تا ئێسته زانیاریی وردیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه ژماره‌یان 100 كورسییه به هی پێكهاته‌كانیشه‌وه، به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراون.
پێنجشه‌ممه، 12ـی ئه‌یلوولی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به پێی نووسراوی ژماره (9) كه ڕۆژی دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوول ده‌رچووه، به شێوه‌ی فه‌رمی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش كردووه، هاوكات كورسیی كۆتاكانیشی له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكان دیاریی كردووه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، په‌رله‌مانی كوردستان له 100 كورسی پێك دێت، كه پێنج كورسی تایبه‌ته به پێكهاته‌كان.
كۆمیسیۆن ڕوونی كردبووه‌وه، كۆی گشتیی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسییه و دوو كورسی تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی، هاوكات ژماره‌ی كورسییه‌كانی سلێمانی 38ـه و دوو كورسی بۆ پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحییه.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن هێمای بۆ ئه‌وه كردبوو، كورسییه‌كانی دهۆك 25ـه و یه‌ك كورسی بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحییه، هاوكات سێ كورسیش بۆ هه‌ڵه‌بجه دانراوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.