ڕاوێژکارێکی ترامپ بۆ كوردستان24: ئهگهر ترامپ دهربچێت کێشەکانی ئەمەریکا کۆتاییان پێ دێت
ڕاوێژکارێکی دۆناڵد ترامپ دەڵێت، بە گەڕانەوەی ئەو کاندیدە بۆ کۆشکی سپی، کێشەکانی ئەمەریکا کۆتاییان پێ دێت.
ههینی، 13ـی ئهیلوولی 2024، ئەلینا حەببه، پارێزەر و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەگەر دۆناڵد ترامپ ببێتەوە بە سەرۆکی وڵاتەکەی، سەرجەم ئەو کێشە و قەیرانانەی لە سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو لە سەردەمی ئیدارەی بایدن ڕوویان دا چارە دەکرێن.
حەببە کە هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بە ڕەچەڵەك عێراقییە ئاماژەی بەوەش دا، ئەمەریکا ناتوانێت چوار ساڵی دیکە لەگەڵ بوونی ئەو کێشانە بەردەوام بێت.
ناوبراو ئاشکراشی كرد، لە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، هیچ شەڕێك نەمابوو و ڕێز و سەروەری یاسا لە ئەمەریکا و لە هەموو جیهان هەبوو.