بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕێگەی گەلی عەلی بەگ – هەولێر دادەخرێت

K24 – هەولێر:
بەهۆی قیرتاوکردنی بەشێکی ڕێگەی سۆران-خەلیفان، لەناو گەلی عەلی بەگ، ڕێرەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە (14 و 15) ئەم مانگە بەهۆی قیرتاوکردنی بەشێکی ڕێگەی سۆران-خەلیفان، لەناو گەلی عەلی بەگ، ڕێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە کاتژمێر 7ـی بەیانی بۆ 7ـی ئێوارە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بۆ ڕێگەی جێگرەوە، ڕێگەی (بێخال-ڕواندز-سۆران) بەکار بهێنن، هاوکات ڕایگەیاند، ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت.