ناوهڕاستی ههفتهی داهاتوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ دەبێتەوە

بڕیارە ناوهڕاستی ههفتهی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەبارەت بە چەند پرسێک کۆ ببێتەوە و سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەواڵەکە پشتڕاست دهكاتهوه.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 17ـی ئهیلوولی 2024، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سەبارەت بە چەند پرسێک کۆببێتەوە، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەواڵەکەی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كردهوه و ڕایگهیاند: کۆبوونەوەکە تەواوکاری کۆبوونەوەی ڕابردوو دەبێت و کارنامەکان بریتی دەبن لە گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنەوەی لێژنەکان و دامەزراندن و ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر چینوتوێژەکانی کەرکووک کە پێشتر بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک ڕاگیرابوو بۆ ئەومەبەستە دوو لێژنەی تایبەت پێکدەهێنرێت.
سەبارەت بە بەشداریکردنی لیست و پێکهاتەکان لەکۆبوونەوەکە بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24، پێنج ئەندامەکەی یەکێتی و ئەندامەکەی بابلیۆن و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەب، کە حکوومەتی خۆجێی شارەکەیان پێک هێناوە بەشداری دەکەن.
ههروهها پێکهاتەی تورکمان و سێ ئەندامی عەرەب بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن و بە پێی گوتەی خۆیان تا ئەو کاتەی دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵاکانیان دەدات بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن دەکەن.
سەبارەت بەهەڵوێستی پارتیش بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 تائێستا هەڵوێستی نەگۆڕە و هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، لە ئەگەری گۆڕانکاری لە هەڵوێستیشیان لە چەند ڕۆژی داهاتوو، ڕوون دەبێتەوە.