ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەمان دەستگیر کرد کە نارنجۆکی تەقاندەوە

راگەیاندراوێک لە ئاسایشی دهۆکەوە
راگەیاندراوێک لە ئاسایشی دهۆکەوە

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند، کەسێک لە نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ لە دهۆک بە تەقاندنەوەی نارنجۆک هەڕەشەی لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکرد، بەڵام دواتر لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.

هەینی 13ـی ئابی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەم شەو کاتژمێر 7:30 لە دهۆک نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ کەسێک شەقامی سەرەکی لە هاووڵاتییان گرتبوو دوو نارنجۆکی لەدەستدا بوو، یەکێ لە نارنجۆکەکانی تەقاندەوە دانەیەکیشی لە دەستدا مابوو و چاوەڕێی دەکرد کە هەر ئۆتۆمبێلێک تێپەڕبێت نارنجۆکی بۆ بهاوێژێت ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس لەنێو هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە دا، شۆفێران و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان لە شەقامەکە ناچار بوون لە ئۆتۆمبێلەکانیان بێنە خوارەوە و ڕابکەن، لەو کاتە دوو کارمەندی ئاسایشی دهۆک دوای تەواوبوونی ئەرکیان دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام کاتێ ئەم دیمەنە دەبینن لە ئۆتۆمبێلەکانیان دادەبەزن و رووبەڕووی کەسەکە دەبنەوە.

ئاسایشی دهۆک، گوتیشی: کاتێ دوو کارماندەکەیان ڕووبەڕووی کەسەکە بوونەوە، هەوڵیاندا نارنجۆکەکەی لێ بستێنن، خۆشبەختانە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و نەیانهێشت نارنجۆکەکە بتەقێتەوە و کەسەکەیان دەستگیر کرد.

ه