ئاحد میری: به‌ده‌سته‌خوشكبوونی عه‌نكاوه و ستێرلینگ هاوبه‌شییه‌كی ستراتیجییه
ڕێككه‌وتننامه‌ی ده‌سته‌خوشكی له نێوان عه‌نكاوه و ستێرلینگ هایت ئیمزا ده‌كرێت، هاوكات ئه‌ندامی به‌ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ردوو شاری دیتروێت و ستێرلینگ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م دهستهخوشكبوونه هاوبه‌شێكی ستراتیجییه و په‌یوه‌ندییه‌كی كولتووریشی له خۆ گرتووه.
هه‌ینی، 13ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاحد میری، ئه‌ندامی به‌ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ردوو شاری دیتروێت و ستێرلینگ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: به‌ده‌سته‌خوشكبوونی نێوان شاره‌كانی جیهان بووه‌ته نه‌ریتێكی تاقیكراوه و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرێت.
ئاحد میری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ویلایه‌تی میشیگنی ئه‌مه‌ریكا سه‌د ده‌سته‌خوشكی له جیهاندا هه‌یه كه به‌سه‌ر هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی جیهاندا دابه‌ش بووه.
ناوبراو گوتیشی، بنه‌مای به‌ده‌سته‌خوشكبوونی عه‌نكاوه ستێرلینگ بۆ بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كریستیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له عه‌نكاوه، هاوكات گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی كۆچبه‌ری كریستیانی عێراقیش له ستێرلینگ ده‌ژین، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م دهستهخوشكییه دروست ببێت.
شەممە، 27-04-2024، ڕامی نووری شیاوس، قائیمقامی عەنکاوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ئەمەریکان؛ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی شاری ستێرلینگ هایتسی ویلایەتی میشیگن و سەرمایەدارەکانی کەلدان لەو شارە کۆبوونەوەتەوە.
بە گوتەی قائیمقامی عەنکاوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکانیان، دەست پێ کردنی ڕێکارەکانی دەستەخوشککردنی هەردوو شاری عەنکاوە و ستێرلینگ هایتسە کە زۆرینەی کۆمەڵگەی کلدانی لێیە.
وەکو ئەوەی ڕامی نووری شیاوس ئاماژەی پێ دا، نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتیی کوردستان و دامەزراوەی ڕەوەندی کلدانی لە ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکاندا بەشدار بوون.
قەزای عەنکاوە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ناوەندی شاری ھەولێر. زۆرینەی دانیشتووانی کلدان و ئاشووریین، کە زۆربەیان پەیوەستن بە کڵێسا‌ی کاسۆلیکی کلدانی.
لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، عەنکاوە لە ڕووی پەروەردەیی و تەکنەلۆجییەوە بە خێرایی گەشەی کردووە. ئێستا گەشتیارێکی زۆر لە سەرانسەری عێراق سەردانی شارەکە دەکەن.