پەرلەمانتارێک: دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسی به‌شێك بوو له پلانی په‌كخستنی یاسای لێبوردنی گشتی
مه‌رجی تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی، داواكاری سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی سوننه بوو له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، تائێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه كراوه.
له 20 ساڵی ڕابردوودا، به تۆمه‌ت و له‌ژێر ناوی هه‌واڵده‌ری نهێنی و دروستكردنی دۆسیەی جۆراوجۆر، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی سوننه له عێراق ڕاپێچی زیندانه‌كان كراون، هێزه سیاسییه سوننه‌كانیش پێداگیریی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ن، له‌پێناو ئازادكردنی بێتاوانان و شادبوونه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، یاسای لێبوردنی گشتی له‌و یاسایانه‌یه له‌كارنامه‌ی حكوومه‌تدا په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام ده‌بێت تاوانی تیرۆر، دزی سامانی وڵات، بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و سیخوڕیكردن له یاساكه‌دا جیابكرێته‌وه و ده‌رفه‌تی ئازادكردنیان نه‌درێت.
سه‌باره‌ت به له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی، محه‌مه‌د جاسم خه‌فاجی، له لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرای كردووه "دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسی به‌شێك بوو له پلانی په‌كخستنی یاسای لێبوردنی گشتی، تا سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت، ناتوانرێت یاسای لێبوردنی گشتی تێپه‌ڕێنرێت، چونكه پێویستی به ڕێككه‌وتن و دهستپشخهریی سیاسییه بۆ زامنكردنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان. به‌گوته‌ی خه‌فاجی، مه‌رجی لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له تیرۆر و بازرگانی به مرۆڤ و تێكدانی ئاسایشی وڵات‌دا هه‌بووه، نابێت ئازاد بكرێن".
هاوكات، عارف حومامی، له لیژنه‌ی یاسایی. بۆچوونی وایه "یاسای لێبوردنی گشتی یەکێکە لەو یاسایانەی کە لە بەرنامەی حکوومەتدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، بۆچوونی ئێمەش ئەوە بوو هەموو تاوانەکانی دیكه جگە لە تیرۆریستان، گه‌نده‌ڵكار، ماددەی هۆشبەر و بازرگانان، و سیخوڕی نه‌گرێته‌وه، ئەم تاوانانە هێڵی سوورن لێبوردن نایانگرێتەوە، بۆیه به‌م نزیكانه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی دەکرێت".