په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌دات و خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌ندێكی دیكه‌یش ده‌كات؛ هاوكات دانیشتنه‌كه كاتژمێر (1)ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
شه‌ممه، 14ـی ئه‌یلوولی 2024، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه 16ـی ئه‌یلوولی 2024 بڵاو كرده‌وه و به پێی خشته‌كه ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌درێت و خوێندنه‌وه‌یش بۆ هه‌ندێكه دیكه ده‌كات.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی به‌هۆی هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه. بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌كرێكدانی زه‌وی كشتوكاڵی.
بڕگه‌ی سێیه‌م په‌یوه‌سته به پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێك و گفتوگۆی "خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م" بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سی. هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی چواره‌مدا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی ده‌خرێته ڕوو و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
بڕگه‌ی پێنجه‌م په‌یوه‌سته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پاراستنی خاوه‌نداریه‌تی هزری، هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا ته‌واوكاری بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.