حكوومه‌تی کوه‌یت ڕەگەزنامە له‌و سهرۆكوهزیرانهی وه‌رده‌گرێته‌وه کە لە لایەن سەددام حوسێنەوە دانرابوو

حكوومه‌تی كوه‌یت ڕه‌گه‌زنامه له‌و سهرۆكوهزیرانهی وه‌رده‌گرێته‌وه كه ساڵی 1990 له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق و له دوای داگیركردنی ئه‌و وڵاته، دانرا.
شه‌ممه، 14ـی ئه‌یلوولی 2024، حكوومه‌تی كوه‌یت ڕه‌گه‌زنامه‌ی له عه‌لا حوسێن عه‌لی خه‌فاجی جه‌بر وه‌رگرته‌وه كه ساڵی 1990 و له دوای داگیركردنی كوه‌یت له لایه‌ن عێراقه‌وه به فه‌رمانی سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق به سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یت دانرابوو.
حكوومه‌تی كوه‌یت له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه له هه‌ر یه‌ك له عه‌لا حوسێن عه‌لی خه‌فاجی جه‌بر به پێی مادده‌ی دوو بڕگه‌ی 14ـی یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوه‌یتی بووه كه ڕێگه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه ده‌دات.
حكوومه‌تی كوه‌یت ڕوونی كرده‌وه، به پێی مادده‌ی دوو بڕگه‌ی 14ـی یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوه‌یتی، هه‌ر كه‌س كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتێكی بیانی بكات له كاتی جه‌نگ له‌گه‌ڵ كوه‌یت، ڕه‌گه‌زنامه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
عه‌لا حوسێن عه‌لی خه‌فاجی جه‌بر ئه‌فسه‌رێكی كوه‌یتی بوو له كاتی داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن عێراقه‌وه له سه‌ره‌تای ئابی 1990، هاوكاری سوپای عێراق كرد و ئه‌و كات حكوومه‌تی كاتیان پێك هێنا.
ساڵی 1993 سزای له‌سێداره‌دانی غیابی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به تۆمه‌تی "ناپاكی گه‌وره"، پاشان حوكمه‌كه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ كرا و سزاكه‌ی له له‌سێداره‌دانه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕا و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ـیشه‌وه له زیندانه دوای ئه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی كوه‌یت كرده‌وه.