بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، هاوکات لە خودای گەورە داواکارە دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکرێتەوە.

شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغمەبەری ئیسلام محەممەد درودی خودای لەسەر بێت، پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد مستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، لە خودای گەورە داواکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لەخودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.

والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته

مسعود بارزانی

١١ ربيع الأول ١٤٤٦

١٤ی ئەیلوولی ۲٠۲٤

Fly Erbil Advertisment