وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمەریکا تەندروستیی دڵی تێکچوو
وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمەریکا تەندروستیی دڵی تێک دەچێت و بەپەلە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، بەپێی زانیارییەکان ئێستا تەندروستیی وەزیر جێگیرە.
شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024. میدیاکان بڵاویان کردەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق کە ئێستا بە سەردانێک لە ئەمریکایە، تەندروستیی دڵی تێک دەچێت و بەپەلە نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەپێی زانیارییەکانیش ئێستا دۆخی تەندروستی وەزیر باشە.
دووشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له جێفری بایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری وزه و دەیڤید ساتەرفیڵد، بەڕێوەبەری پەیمانگه‌ی بەیکەر و تێڤێ لوتس، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا كۆ بووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له میانی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكاندا هێمای بۆ بیست ساڵ له كاری هاوبه‌ش و هاوكاریی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكادا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی نەوت، وە، کشتوکاڵ، پیشه‌سازی، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له بواره جیاجیاكان كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی تێدایه.
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت داوایشی له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپاییه‌كان كرد كاری زیاتری وه‌به‌رهێنان له عێراق بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: تا کۆتایی ساڵی 2028 سووتانی غاز بەتەواوی ڕادەگیرێت.