دوو توێژه‌ر "خه‌ڵاتی نۆبڵی گاڵته‌جاڕی بۆ گه‌مژه‌یی زانستی"ـیان پێ ده‌به‌خشرێت

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی كۆتر بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان و توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه كه تایبه‌ته به توانای ماسییه مردووه‌كان بۆ مه‌له‌كردن له دوای مردنیان له ئاودا، وه‌كوو دوو توێژینه‌وه بۆ براوه‌ی "خه‌ڵاتی نۆبڵی گاڵته‌جاڕی بۆ گه‌مژه‌یی زانستی"، ده‌ست نیشان كران.
مانگێك به‌ر له ڕاگه‌یاندنی خه‌ڵاته‌كانی "نۆبڵ"، په‌یمانگه‌ی "ماساچۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا" به مه‌به‌ستی دڵخۆشكردنی خه‌ڵك و بیكردنهوهیان له ڕووداوه دڵخۆشكه‌ره‌كان، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌ی به‌ڕێوه برد و تێیدا خه‌ڵاتی نۆبڵی گاڵته‌جاڕی بۆ گه‌مژه‌یی زانستی به دوو توێژینه‌وه و توێژه‌ر دا كه یه‌كه‌میان سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر "ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی كۆتر بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان" و توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه كه تایبه‌ته به "توانای ماسییه مردووه‌كان بۆ مه‌له‌كردن له دوای مردنیان له ئاودا"، وه‌كوو دوو توێژینه‌وه بۆ براوه‌ی "خه‌ڵاتی گاڵته‌جاڕی بۆ گه‌مژه‌یی زانستی.
سكینه‌ر ڤارگاس كوڕی بیز ئێف له بری باوكی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت كه توێژینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به توانای كۆتره‌كان بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان پێشكه‌ش كردبوو، هه‌روه‌ها جەیمس لیاو، مامۆستای بایۆلۆجی لە زانکۆی فلۆریدا، خەڵاتی فیزیای وەرگرت و توێژینه‌وه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به توانای ماسییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌له‌كردنیان له ئاودا له دوای مردنیان.
براوه‌كانی پێشبڕكێكه سندووقێكی ڕوون "شه‌فاف"ـیان به دیاری پێ به‌خشرا، كه مادده مێژووییه‌كی تایبه‌ت به یاسای "مۆرفی" – بابه‌ته‌ی ئاهه‌نگه‌كه - و دراوێكی بێبه‌های زیمبابۆی تێدا بوو، كه به‌هاكه‌ی 10 تریلیۆن دۆلار بوو و له لایه‌ن هه‌ڵگرانی خه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی نۆبڵه‌وه پێیان درا.